سەردێری پرسیار:حوکمی قسەکردن و كڕین و فرۆشتن لەناو مزگەوت ؟

بەرواری دانان :2019-02-09 کۆدی پرسیار:1026

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ئەو کەسان چیییە کە زوو دێن بۆ مزگەوت و دادەنیش دەست بەقسەکردن دەکەن ، ئایا ئەو فەرموودەیە صحیحە کە دەفەرمووێت ئەگەر لەناو مزگەوت بینیتان دووکەس معاملەیان کرد پێیان بلێن خودا بەرەکەت نەخاتە نێومعاملەکەتانەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : سەرەتا زانایان دەڵێن مزگەوت مالی خوایە بۆ نوێژ و زیکر و ئیعتکاف و جۆرەکانی تری کردەوەی باش دروست کراوە و دەبێت ڕێزو حوڕمەتی هەبێت ، دروست نەکراوە بۆ قسەکردنی بێ سوود ، وە قسەکردن لەناو مزگەوت ئەم چوار حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : ئەگەر قسە بکەن لەناو مزگەوت ، قسەکردنێک ڕێگەپێدراو بێت و تاوان نەبێت ، ئەوە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە :

(۱) هەندێک زانا دەلێن دروستە ، ئەگەر پێکەنینیشی لەگەل بێت ، کە ئەمە وتەی شافعی ، ئیمام النووی ، ابن حزم ، ظاهرییەکانە ، بەلگە :

جابری کوری سەمورە دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک نوێژی دەکرد لە شوێنی خۆی هەلنەدەستا تا خۆر هەلاتن ، کاتێک هەلدەستا باسی سەردەمی نەزان و کاروباریان دەکرد ، وە پێدەکەنین و زەردەخەنەیان هەبوو . رواە مسلم

(۲) هەندێک زانای تر دەلێن باش نییە ، کە ئەمە وتەی مالیەکان و حنابلەیە ، بەلگە :

ئەنەسی کوڕی مالک دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : کاتێک بەسەر خەلک دادێت کەسانێک دێنە مزگەوت هیچ مەبەستیان نییە ئیلا دونیا نەبێت لە گەلیان دامەنیشن ، .... اخرجە الحاکم .

(۳) هەندێک زانا دەلێن حەڕامە ، کە ئەمە وتەی حەنەفییەکانە .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە باش نییە ، بەلام ئەگەر چاک و چۆنی و ئەحوال پرسین بێت لە خزمەکان دروسته ئەگەر کەم بێت ، بەلام ئەگەر زۆر بوو باش نییە ، هەروەها ئەو فەرموودەی دەلێت : (( الکلام المباح فی المسجد یٲکل الحسنات ، کما تٲکل النار الحطب )) واته : قسەی ڕێگە پێدراو لەناو مزگەوت چاکەی مڕۆڤ دەخوات ، هەروەک چۆن ئاگر دار دەخوات .

ئەم فەرموودەیە هیچ ئەسل و ئەساسێکی نییە ، درۆیە دراوەتە پال پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر قسە بکە لەناو مزگەوت قسەکردنێک تاوان بێت ، ئەمە حەڕامە چ لەناو مزگەوت بێت یان لە دەرەوەی مزگەوت ، بەلام هەندێک دەلێن لەناو مزگەوت تاوانی گەورەترە .

حالەتی سێیەم : ئەگەر قسە بکات بکات لەناو مزگەوت قسەی خێر بێت ، باسی دین و زانست بکرێت ، ئەمەیان دروستە .

حالەتی چوارەم : ئەگەر قسە بکات دەنگ بەرز کردنی تێدا بێت و خەلک بێزار بێت ، جا چ قسەی خێر بێت یان رێگە پێدراو هەموویان نابێت ، بەلکو هەندێک دەلێن حەڕامە .

سەبارەت بە فەرموودەی کڕین و فرۆشتن لە مزگەوت بەڵێ صحیحە ، لەوانە :

(١) عن عَمْرُو بْنُ شُعَيْبٍ ، عَنْ أَبِيهِ ، عَنْ جَدِّهِ ، قَالَ : (( نَهَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الشِّرَاءِ وَالْبَيْعِ فِي الْمَسْجِدِ )) أحمد (11/257) ، وأبو داود (1079) ، والحديث حسنه الترمذي في جامعه ، والنووي في " رياض الصالحين " ، وابن حجر في " نتائج الأفكار " (1/ 297) ، وغيرهم من العلماء .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە کڕین و فرۆشتن لە مزگەوت دا .

(٢) عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (( إِذَا رَأَيْتُمْ مَنْ يَبِيعُ أَوْ يَبْتَاعُ فِي الْمَسْجِدِ فَقُولُوا : لَا أَرْبَحَ اللَّهُ تِجَارَتَكَ )) الترمذي (1321) ، وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في " الإرواء " ( 1295 ) .

واتە : ئەگەر بینیتان یان زانیتان کەسێک فرۆشتن دەکات یان کڕین لەناو مزگەوت ، پێی بڵێن : خوای گەورە قازانج و بەرەکەت نەخاتە نێوان بازرگانییەکەتان .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام