پرسیار : ئایا دروستە کەسێک قامەت بکات و کەسێکی تر بانگی داوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەصل وایە قامەت کردن حەقی ئەو کەسەیە کە بانگی داوە ، قامەت ناکات ئیلا بانگدەر نەبێت یان کەسێکی لە جێگای خۆی داناوە ، ھەروەھا ئەگەر تاخیر بوو لە قامەت کردن بۆ نوێژ لەبەر عوزر ئەوە کەسێکی تر قامەت دەکات بە ئیزنی ئیمام ، نابێت کەسێک قامەت بکات بێ ئیزنی ئیمام .
لە الموسوعە الفقهية باسکراوە دەڵێت : (( شافعی و حەنابلە دەڵێن : دەبێت ئەو کەسە قامەت بکات کە بانگی داوە ، حەنەفیش لەسەر ئەم ڕایەن ئەگەر بانگدەر پێی ناخۆش بێت و تووشی ئازار بێت ئەگەر کەسێکی تر قامەت بکات ، چونکە ئازاردانی موسلمان مەکروھە ، مالکی دەڵێن : ھیچی تێدا نییە پیاوێک بانگ بدات و کەسێکی تر قامەت بکات ، حەنەفی یەکان لەسەر ئەم ڕایەن ئەگەر ئیماندار تووشی ئازار نەبێت بە قامەت کردنی کەسێکی تر . )) "الموسوعة الفقهية" (6/ 12) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشتر وایە قامەت کردن بخرێتە ئەستۆی ئەو کەسە کە بانگی داوە ، ئەمە باشترە ، ئەگەر کەسێکی تر قامەت بکات ئەوە ھیچی تێدا نییە ، بەڵام باشتر وایە بانگدەر قامەت بکات ھەروەک چۆن بیلال بانگی دەدا و قامەتی دەکرد خوا لێی ڕازی بێت ، بەڵام ئەگەر کەسێکی تر قامەتی کرد لەبەر ئەوەی بانگدەر مشغولە یان ڕوخسەتی پێی داوە یان لێبوردەیە ئەگەر کەسێکی تر قامەت بکات ، ئەوە ھیچی تێدا نییە . )) فتاوى نور على الدرب " (6/ 341) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی : ویقیم من أذن " واتە : ئەو کەسە قامەت دەکات کە بانگی داوە ، چونکە بیلال خوا لێی ڕازی بێت خۆی بانگی دەدا و قامەتیشی دەکرد ، ئەمە بەڵگە لە سونەت .
سەبارەت بە بەڵگە لە تێڕوانین : دەبێت ئەوەی بانگ دەدات بانگ دانی یەکەم ھەر ئەو کەسەش بانگی دووەم بدات ، ھەتا تێکەلی بۆ خەلک دروست نەبێت لەم کارە ، ھەتا بزانرێت بانگدەر مسئولە لە ھەردوو بانگەکان ، بەڵام قامەت ناکرێ ئیلا بە ئیزنی ئیمام یان عوزر ، چونکە بیلال خوا لێی ڕازی بێت قامەتی نەدەکرد ھەتا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەردەچوو . )) "الشرح الممتع" (2/ 65-66) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net