سەردێری پرسیار:ئایا شوێنی دەمی سەگ یەکەم جار خۆلاو دەکەیت یان جاری کۆتایی ؟

بەرواری دانان :2019-02-02 کۆدی پرسیار:1014

پرسیار:

پرسیار : ئایا شوێنی دەمی سەگ یەکەم جار خۆلاو دەکەیت یان جاری کۆتایی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دەتوانی جاری یەکەم یان جاری کۆتایی یان یەکێک لە جارەکان خۆلاو بکەیت ، بەڵگە :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( طُهُورُ إِنَاءِ أَحَدِكُمْ إِذَا وَلَغَ فِيهِ الْكَلْبُ أَنْ يَغْسِلَهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ أُولاهُنَّ بِالتُّرَابِ )) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ .

واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ئەگەر سەگ دەمی نایە ناو قاپی کەسێکتان ، بەوە پاک دەبێتەوە کە حەوت جار بیشۆن و یەکەم جاریش بە قوڕاو بێت " واتە خۆڵاو " )) .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە جاری یەکەم یان جاری کۆتایی خۆڵاو دەکەیت .

ڕیوایەت ھاتووە دەفەرمووێت : (( أولاھن بالتراب )) ، واتە : جاری یەکەم بە خۆڵاو بێت .

ڕیوایەت فەرموودەی عبداللە بن مغفل ھاتووە دەفەرمووێت : (( وعفرە الثامنة بالتراب )) ، واتە :

ڕیوایەت ترمذي دەفەرمووێت : (( وَلِلتِّرْمِذِيِّ : (( أُخْرَاهُنَّ )) أَوْ (( أُولاهُنَّ )) ، واتە : جاری کۆتایی یان جاری یەکەم بە خۆڵاو بێت .

ڕیوایەتی دارقطنی ھاتووە دەفەرمووێت : (( إحداھن )) ، واتە : جارێکیان بە خۆڵاو بێت ، سنن ج١ لاپەڕە ٢٤

ڕیوایەتی طحاوی ھاتووە دەفەرمووێت : (( أولاھا - أو السابعة - بالتراب )) شرح معاني الآثار ج١ لاپەڕە ٢١

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " أخراھن أو أولاھن " لەم فەرموودە " أو " بۆ جۆراوجۆری یە یان بۆ ئەوەیە بەئارەزووی خۆت بکەیت یان بۆ گومانە ، باشتر وایە بڵێیت بۆ جۆراوجۆری یە یان بۆ ئەوەیە بە ئارەزووی خۆت بێ ، بەگوێرەی سیاق و قەرینە ، ئەمە بنچینەیەکی بەسوودە ، بەڵام بۆچی ئەمە باشتر بوو ؟

وەڵام : چونکە ئەگەر بڵێیت بۆ گومانە ئەوا طعنت لە حفظی ڕاوی فەرموودەکەت دا ، ئەصل وایە نابێت طعنیان لێ بدەیت ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام

ڕیوایەتی بەناوبانگ و ڕاسترین ، ئەو ڕیوایەتە کە دەفەرمووێت جاری یەکەم بە خۆڵاو بێت ، بەڵام بەرفراوانی تێدایە دەتوانی جاری کۆتای خۆڵاو بکەیت ، یان دەتوانی یەکێک لە حەوت جارەکان خۆڵاو بکەیت بە ئارەزووی خۆت ، لەبەر ڕیوایەتی دارقطنی دەفەرمووێت : (( یەکێکیان )) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام