سەردێری پرسیار:کەسێک مردووە میراتگرەکانی ئەمانەن : خێزانی مردووەکە و چوار خوشک و برای ڕاستەقینە ، میرات چۆن دابەش دەکرێت ئەگەر بڕی پارە 11625$ ؟

بەرواری دانان :2019-01-27 کۆدی پرسیار:1006

پرسیار:

پرسیار : کەسێک مردووە میراتگرەکانی ئەمانەن : خێزانی مردووەکە و چوار خوشک و برای ڕاستەقینە ، میرات چۆن دابەش دەکرێت ئەگەر بڕی پارە 11625$ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت :

یەکەم : خێزانی مردوو لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات ، چونکە مناڵی نییە ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَكُمْ وَلَدٌ )) [ النساء : 12 ] .

کەواتە ئەگەر 11625$ بکەیتە چوار بەش ، یەک بەشی دەکاتە 2906.25$ .

دووەم : خوشک و برا ڕاستەقینەکانی مردوو میرات وەردەگرن بە تعصیب ، وە کچ نیوەی کوڕ وەردەگرێت ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِنْ كَانُوا إِخْوَةً رِجَالًا وَنِسَاءً فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ )) [ النساء : 176 ] .

کەواتە ئەو میراتەی ماوەتەوە بە تعصیب دابەش دەکرێ بەسەر خوشک و براکانی مردووەکە ، ئەو میراتەی ماوەتەوە 8718.75$ ، ھەر برایەکی مردووەکە 1453.125$ وەردەگرێت ، وە ھەر خوشکێکی مردووەکەش 726.5625$ وەردەگرێت .

کەواتە میرات بەم شێوەیە :

(١) خێزانی مردووەکە : 2906.25$

(٢) برای یەکەمی مردووەکە : 1453.125$

(٣) برای دووەمی مردووەکە : 1453.125$

(٤) برای سێیەمی مردووەکە : 1453.125$

(٥) برای چوارەمی مردووەکە : 1453.125$

(٦) خوشکی یەکەمی مردووەکە : 726.5625$

(٧) خوشکی دووەمی مردووەکە : 726.5625$

(٨) خوشکی سێیەمی مردووەکە : 726.5625$

(٩) خوشکی چوارەمی مردووەکە : 726.5625$

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام