پرسیار : ئایا دەکرێ تەیەمووم بکەم ئەگەر ئاو سارد بێت لە زستان ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک بتوانێت ئاو گەرم بکات یان بتوانێت ئاوی سارد بەکار بھێنێت و زیانی پێ نەگات ، ئەوە واجبە لەسەری ئاو بەکار بھێنێت ، بەڵام ئەگەر بەزۆری گومانی بۆ ئەوە چوو بەکار ھێنانی ئاوی سارد زیانی پێ دەگات ، ئەوە دروستە تەیەمووم بکات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەری ئارام بگرێت ، وە ئەو ئاوی سارد بەکار بھێنێت ، ئیلا ئەگەر ترسی ئەوەی ھەبێت زیانی پێ بگات ، ئەو کات دروستە تەیەمووم بکات ، تەنھا ئازارێکی کەم لەبەر ساردی ئەمە نابێتە عوزر . )) فتاوی نور علی الدرب .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت: (( زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە تەیەمووم بکەیت لە سەفەر و بێجگە لە سەفەر " پێچەوانەی ئەبو یوسف و محمد دەڵێن بۆ بێجگە سەفەر نابێت ، واتە حضر " بۆ کەسێک ترسی بەکارھێنانی ئاوی ساردی ھەیە بۆ بە ھیلاک چوون ، یان نەخۆشی ، ..... )) "الموسوعة الفقهية" (14/258) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net