سەردێری پرسیار:ئایا مەرجە بۆ مەسح کردن لەسەر مێزەر دەست نوێژی ھەبوو بێت پاشان مێزەرت لەسەر کردبێت ؟

بەرواری دانان :2019-01-22 کۆدی پرسیار:1001

پرسیار:

پرسیار : ئایا مەرجە بۆ مەسح کردن لەسەر مێزەر دەست نوێژی ھەبوو بێت پاشان مێزەرت لەسەر کردبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن مەرج نییە بۆ مەسح کردن لەسەر مێزەر پێشتر دەست نوێژت ھەبوو بێ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا دەبێت لەسەر پاک و خاوێنی لەسەر بکرێت " واتە لەسەر دەست نوێژ " ؟ دوو وتە ھەیە :

وتەی یەکەم : مەرجە جامانە " مێزەر " لەسەر بکرێت دەست نوێژی ھەبێت ، قیاس دەکەن لەسەر مەسح کردن لەسەر خوف .

وتەی دووەم : مەرج نییە ، چونکە مەرج دەبێت بەڵگە ھەبێت بۆی ، ھیچ بەڵگە نەھاتوون لەسەری ، نابێت قیاس بکرێت لەسەر ھەردوو قاچ ، چونکە ئەو ئەندامەی جامانەی لەسەرە پاک و خاوێنییەکی خەفیفە کە مەسح کردنە ، مەسح کردن لەسەر جامانە کە جنسی مەسح کردنی سەرە ، ھەردووکیان مەسحن و دەست نوێژ مەرج نییە بۆیان ، سەبارەت بە خوف ئەو ئەندامەی خوفی لەسەرە پاک و خاوێنییەکەی شۆردنە ، کە شۆردن توندترە لە مەسح ، پاشان مەسح کردن لەسەر خوف لە جنسی شۆردنی قاچ نییە ، ئەو پاک و خاوێنی یە لە جنسێکی تر ، ئەمە وتەی ڕاستە : مەرج نییە جامانە کاتێک لەسەر دەکەیت دەست نوێژت ھەبێت ، چونکە ئێمە زیادەڕەویمان کرد وتمان دروستە قیاس بکرێت لە عیبادات ، بۆ قیاس دەبێت ئیلا ئەصل و فەرع یەک بگرنەوە ، لێرە ئەصل و فەرع یەکیان نەگرتووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣١٩ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام