پرسیار : ئایا دروستە مەسح لەسەر ھەموو جۆرێکی مێزەر " جامانە " بکرێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە مەسح لەسەر ھەموو جۆرێکی جامانە بکرێت کە ئەمە وتەی ڕاستە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا مەرجە ئەم جامانەیە لەسەر شێوەیەکی دیار کراوە بێت ، یان بڵێین : ھەر شتێک ناوی جامانە بێت ئەوە مەسحی لەسەر دەکرێت ؟ دوو وتە ھەیە :
یەکەم : مەرجە ژێرەوەی شەویلگە داپۆشێت یان لە پشتەوە درێژ بێتەوە ھەتا سەر پشت ، محنکة ، واتە : جامانە ژێرەوەی شەویلگە داپۆشێت ، سەبارەت ذات ذؤبة : واتە : یەکێک لە لایەکانی جامانە پچێتە پشتەوە .
دووەم : ھەندێک زانای تر دەڵێن : ئەمە مەرج نییە کە ئەمە وتەی ڕاستە ، ئەمە وتەی ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت ، ھەر شتێک ناوی جامانە بێت داخل دەبێت بۆ ئەمە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣١٨
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net