سەردێری پرسیار:چارەسەر چییە بۆ وەسواسی دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:100

پرسیار:

پرسیار // چارەسەر چییە بۆ وەسواسی دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن وەسواس دەردێکی کوشندەیە و لە شەیتانەوەیە ، چارسەر بۆ ڕزگار بوون لە وەسواس :

یەکەم / پەنا بگریت بەخوا لەم وەسواس و لە شەڕی شەیتان ، وە زۆر دوعا کردن بۆ ئەوەی ڕزگار بیت لە وەسواسە ، چونکە هەموو شت بە دەست خوایە و فێلی شەیتان لاوازە و لابردنی ئەم وەسواسە ئاسانە لای خوای گەورە .

دووەم / واز لەم وەسواسە بهێنە پێشگوێی بخە ، ئەگەر وازی لێ نەهێنیت و بەدوای بڕۆی زیاتر دەبێت و خراپتر دەبێت .

سێیەم / زۆر زیکری خوای گەورە بکە ، چونکە بەزیکر کردن وەسواس لادەچێت .

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فَلْيَسْتَعِذْ بِاللَّهِ وَلْيَنْتَهِ )) رواه البخاري (3276) ومسلم (134) ، واتە : پەنا بگرە بەخوا و واز لەم وەسواسە بهێنە .

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٳذا جاء ٲحدكم الشیطان ، فقال : ٳنك ٲحدثت ، فلیقل : کذبت )) رواە الحاکم

واتە : ئەگەر شەیتان هات بۆ لای یەکێک لە ئێوە ، ووتی : دەست نوێژت شکا ، بلێ : درۆت کرد .

روایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( فلیقل فی نفسە )) رواە ابن حبان ، واتە : واتە : لە دلی خۆتدا پێی بلێ درۆت کرد .

زانایان اللجنة الدائمة دەلێن : (( چارەسەری وەسواس دەکرێت بە زۆر زیکری خوای گەورە کردن و داوا کردن لەخوای گەورە بۆ ئەوەی لە وەسواس سەلامەت بیت ، وە تەسلیم نەبوو بۆ وەسواس و دەبێت وەسواس ڕەت بکەیتەوە ، ...... )) فتاوی اللجنة الدائمة ج٥ لاپەڕە ۲۲٦

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لاچوونی وەسواس بە پەنا گرتنە بەخوای گەورە لە شەیتانی ڕەجم کراوە ، چونکە ئەگەر پەنا بگرێت بەخوای گەورە لە شەیتانی ڕەجم کراو خوای گەورە پەنای دەدات ئەگەر بە ڕاستگۆی و پاکی پەنا بە خوا بگرێت . )) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ٤۷۷ ــ ٤۷٨

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام